ئه‌گه‌ر ڕۆژێ لێم بپرست چ شتێکت لا جوانه وه‌ک چاوت
له‌به‌ر قســه و لــۆمه‌ی خه‌ڵکــی که نــاوێرم بڵێم ناوت
بۆیه ناوی که‌سێک دێنم که چاوی جوان بێ وه‌ک چاوت
![]()
تۆ
ئاسمانێکی پڕ له ئه‌ستێره و
فه‌رهه‌نگێکی پڕ له ووشه‌ی خۆشه‌ویستی و
باخچه‌یه‌کی پڕ له گووڵی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ و
منیش
دنیایه‌کم له خامۆشی و
ڕووبارێکم له فرمێسک و
ده‌ریایه‌کم له بێده‌نگی
دنیایه‌کم له خه‌یاڵی بینینت..
تۆ گووڵی گووڵیش سووره سووریش خوێنه
خوێنیش دڵه دڵیش ژیانه ژیانیش تــــــۆی..
شه‌وان وه‌کو ئه‌ستێره‌یه‌ک
هه‌تا به‌یان گۆشه‌گیرم
وا مه‌زانه وا ماڵمان دووره
هه‌میشه تۆ وای له بیرم
گشت شاعیری ئه‌م دونیایه
کۆ ببنه‌وه بۆ پێناسه‌ت
به هه‌زاران شیعر بڵێن
هێشتا ناگه‌ن به پێناسه‌ت
پێت ناڵێم گوڵم چونکه گوڵ ماوه‌ی که‌مه
پێت ناڵێم چاوم چونکه چاوم بۆ تۆ که‌مه
پێت ئه‌ڵێم ئه‌و که‌سه‌ی له دنیادا وێنه‌ت که‌مه
شه‌رته ببم به داگیرکه‌ر شاری دڵت داگیر بکه‌م
ئه‌بێ بۆ هه‌تا هه‌تایه له ناو دڵما سجنت بکه‌م
له‌جیاتی په‌تی سێداره زنجیرێکت له مل بکه‌م
په‌نجه‌ی جوان و ناسکت به ئه‌ڵقه‌یه‌ک به دیل بکه‌م
بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌ر چاوم بی و هه‌تا مردن سه‌یرت بکه‌م ..
گوێ ناده‌مه قسه‌ی خه‌ڵکی ئاساییه چ ده‌بێژن
وه‌سیه‌ت ئه‌که‌م ئه‌گه‌ر مردم نزیک له‌ماڵتان بمنێژن
خۆشتم ئه‌وێ هه‌رچه‌نده بڵێی رقم لێته
خۆشتم ئه‌وێ هه‌موو عاله‌م بڵێن شێته
خۆشتم ئه‌وێ ئه‌گه‌ر بڵێن دۆزه‌خ جێته
کێ وه‌کو من بۆت ئه‌سووتێ؟؟
ڕۆژ نییه بۆ بینینێکت
محاظه‌ره‌یه‌کم نه‌فه‌وتێ""
جوانترین تابلۆ
ڕوخساری تۆیه
جوانترین مانگ
چـــاوی تۆیه
جوانترین کچ
ته‌نها تۆیه 
جوانترین خه‌ون
خه‌ونی تـــۆیه
پیرۆزترین عه‌شق
عه‌شقی تۆیه
........................


